له گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیاو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند دوا كه‌وتنی له یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتن گۆری و دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێنا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای راین ئینێرجی ستادیۆمی تایبه‌ت به یانه‌ی كۆلن به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌گۆلێك پێش كه‌وت گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی بیست و نۆ له رێگای یاریزان دۆمینیك دریكسلهر تۆمار كرا ، له گێمی دووه‌م ئاستی بروسیا دۆرتمۆند باشتر بوو له خوله‌كی حه‌فتا جادۆ سانشۆ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد ، ئینجا له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئه‌شره‌ف حه‌كیمی به لێدانی سه‌ر زهردهوالهكانی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له چواره‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراویشدا باكۆ ئه‌لكاسێر گۆلی سێیه‌می دۆرتمۆندی تۆمار كرد‌و یانه‌كه دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو خاوه‌نی شه‌ش خاله له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی كۆلن دووه‌م یاریه تووشی دۆراندن ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.