وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی شووقەکانی کرێنشینان و کەمدەرامەتان بڵاو کردەوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له یه‌كیك له‌كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر زاری دانا عه‌بدولكریم حه‌مه ساڵح وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كانی كرێنشیانان و كه‌مده‌رامه‌تان.
دەشڵێت وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه له‌م باره‌یه‌وه.
بەوتەی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه پرۆژه‌كه له‌ئێستادا كاری تیاده‌كرێت كه بریتیه له‌دانانی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه و قیرتاوكردنی پرۆژه‌كه.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە دوای تەواوبوونی کارەکان، لە پرۆسەیەکی شەفافدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.