Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 09:14

هەولێرو بەغدا لەسەر دۆسێیەک رێککەوتن

شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق لە كۆبوونه‌وه‌ نێودەڵەتییەكان به‌شدار ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ڕێككەوتوون.

دانا جەزا، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ زۆر جار حكوومەتی عێراق به‌شدارده‌بوون له‌ كۆبوونەوەكان لەسەر هەر ئاستێك بووایە بە بێ نوێنەری هەرێمی كوردستان، بۆیە ئێمەش داوامان كرد هەرێمی كوردستان نوێنەری هەبێت.

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)، رۆژی 23ـی 8 ـی 2019 بڵاوی كردووەتەوە، حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێم لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە هەموو كۆنگرە و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا ئەندامی لە شاندی فەرمیدا دەبێت.

جەزا ڕاشیگەیاند: دەمانەویست ئەو پەیوەندییانەی دەرەوە بیروبووچۆنی كوردیش بزانن دەربارەی هەموو شتێك لە هەر بۆنە و كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتیدا، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی قوڵمان لەگەڵ وڵاتاندا هەبێت بە تایبەت لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە.

جەزا گوتیشی: پشكداریكردنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق لە كۆنگرە و بۆنە نێودەڵەتییەكاندا، هەنگاوێكی گرنگە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.