كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پلەی رێكخته‌ر له باكووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: كاتژمێر 4:48 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له باكوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رویداوه.
ئاماژەی بەوەشداوە، بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و به دووریی 23 كیلۆمه‌تر له باكوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ روویداوه و گوڕه‌كه‌شی ، 3.6 پله‌ی رێكختەر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.