له رووداوێكی هاتوچۆدا لهسهر رێگای ههولێر دهۆك 4 هاووڵاتی بوونه قوربانی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان رایگهیاند: هۆکاری ڕووداوەکە پێگیری نەکردنی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ.
لەسەر ڕێگای گشتی هەولێر - دهۆک و لە نزیک چوارڕێیانی کۆمەڵگەی مەهەتێ لە سنوری شێخان ڕووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێڵ ڕوویدا بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و سێ كهسی دیكهش برینداربوون.
دڵشاد محمد بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری بیکاشۆ و پاسێکی گەشتیاری وڵاتی تورکیا و ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووك بووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان گوتیشی هۆکاری ڕووداوەکە پێگیری نەکردنی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ.
جێی ئاماژە یەکێک لەو سێ بریندارانە برینەکەی سەختە و گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و تەرمی ئافرەتەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.