لەمەودوا سزای قورسی بهسهر ئەو كەسانە دەدرێت كە راوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەكەن لەهەرێمی کوردستان، بە جۆرێك سزاكەیان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی و لهمڕۆشهوه سزاکە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
له راگهیهندراوێكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان هاتووه، بەفەرمی دەستەی ژینگەی هەرێم لیستێكی سزادانی ماددی دیاریکردووه تایبەت بەو كەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەکەن و لەمڕۆوه بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنهوه و ئاڕاستەی پۆلیسی دارستانی هەرێمی کوردستانیش کراوە.
ئاماژه بهوهشكراوه: سزاکان بە جۆرێكە کە سزای راوكردنی پڵنگ و ورچ و جۆرەکانی و ئاسك و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو پێنج ملیۆن دینار، بەرازی كێوی 500 هەزار دینار و رێوی 300 هەزار دینار و راوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.