به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كهتیمهكانى بنکەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کچێک‌یان ڕفاندبو.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی ڕفێنراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە.
راشیدهگهیهنن ، لەماوەیەکی کەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن.
دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر بکرێت کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.