Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 15:39

2 کرێکار له‌ کاتی‌ کارکردندا گیانیان له‌ده‌ستدا

دوای به‌ربوونه‌وه‌یان له‌باله‌خانه‌یه‌كى به‌رز
کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا 2  کرێکار لە شارەکانی کرماشان و سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو  ده‌شڵێت ، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراو دوێنێ شه‌ممه‌ 24 ى 8 ى 2019 ، هاووڵاتییەکی خەڵکی سونقوڕ و دانیشتووی کرماشان بە ناوی ”محەمەد عەلی ئینفرادی“ لەکاتی کار کردن لە باله‌خانه‌نه‌یه‌كى  به‌رز بە هۆی بەربوونەوە لە داربەستەوە گیانی لە دەست دا.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  ڕۆژی هەینی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئارام خوسرەوپووڕ“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست داوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ئارام چەند ڕۆژ پێشتر لە کاتی کار کردن لە شاری دیواندەرە  بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار ببوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کرابوو.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.