له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕی سێیه‌م له‌خولی نایابی ئینگلیزی له‌وه‌رزی 2019 - 2020 دا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى لێڤه‌رپول توانى به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆمار بكات
یارییه‌كه له‌یاریگای لێڤه‌رپول به‌رێوه‌چوو ، له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌شدا لێڤه‌رپول سه‌ركه‌وتوانه به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئارسناڵ توانى 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت
گۆله‌كانى لێڤه‌ر پول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان محەمەد سەڵاح 2 گۆل و ماتیپ تۆمار كران ، تاکە گۆڵەکەى ئارسناڵیش لەلایەن لۆکاس تۆرێراوە تۆمارکرا.
بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 9 خاڵ بەرزکردەوەو لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت و ئارسناڵیش بە 6 خاڵ مایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.