له یاری دووه‌می یه‌كه‌م گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له‌یاریه‌كی پر گۆل‌دا یانه‌ی ناپۆلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ڤیۆرنتینا تۆمار كرد‌و به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئهرتیمیۆ فرانكی له فلۆرنینسا به‌رێوه چوو ،له خوله‌كی نۆ ئیرێك بۆلگار به‌لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می بۆ ڤیۆرنتینا تۆمار كرد ،له خوله‌كی سی‌و هه‌شت جرایس مێرتێنێز به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م به دوو خولهك لۆرنزۆ ئینسینی به‌لێدانی سزا ناپۆلی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ،له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو دوو نیكۆلا میلن كۆڤیتش ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال یه‌كسان كرده‌وه ،به‌لام دوای چوار خولهك خۆزیه كالیخۆن جارێكی تر یانه‌ی ناپۆلی له یاریه‌كه پێشخست ،له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت پرینس بواتینگ جارێكی تر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه به‌لام خۆشی یاریزانانی ڤیۆرنتینا زۆری نهخایاندو دوای ته‌نها دوو خولهك لۆرنزۆ ئینسینی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه له سوودی یانه‌ی ناپۆلی ته‌واو بوو
شایه‌نی باسه یاریزانی فه‌ره‌نسی فرانك ریبیری یه‌كه‌م یاری خۆی به درێسی یانه‌ی ڤیۆرنتینا له خولی یانه‌كانی ئیتالیا ئه‌نجام دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.