یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی حه‌وت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا، به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی شاڵكه‌ی میوانداری برده‌وه
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن پاڵه‌وانی یاریه‌كه بوو كه له خوله‌كی بیستدا گۆڵی یه‌كه‌می تیپی میوانی به لێدانی سزا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و بایرنی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێنا، پاشان هه‌مان یاریزان سوودی له ده‌رفه‌تێك وه‌رگرت و گۆڵی سێیه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج تۆماركرد‌و یه‌كه‌م هاتریكی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، شاڵكه‌ش دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه هات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.