له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سێیه‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام له‌به‌رده‌م هانده‌ران و له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی میوانی دۆڕا
له‌گێمی یه‌كه‌م و دوای تێپه‌ربوونی بیست‌و حه‌وت خوله‌ك یاریزانی یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد جۆیلاینتون كاسیۆ دی لیرا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی تۆتنهام زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوون، به‌مجۆره یانه‌ی نیوكاسل یونایتد یانه‌ی تۆتنهامی دووچاری یه‌كه‌م شكست له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ كرد‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیشی بۆخۆی تۆماركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.