دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا گۆرێكی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی كورد له سه‌ماوه دۆزرایه‌وه، له ئێستادا دوو گۆری دیكه به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌درێت رووفاتی قوربانییه‌كان له رێوره‌سمێكی شایسته بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌خاكبسپێردرێنه‌وه.
هه‌دار زوبێر ئه‌ندامی لیژنەی شەھیدان و قوربانییان و زیندانە سیاسییەکان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند: لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە سەماوە دۆزراونەتەوە، پێشبینی دەکرێت رووفاتی (500) قوربانیی ئەنفالی تێدابێت.
هه‌دار زوبێر ئه‌ندامی لیژنەی شەھیدان و قوربانییان و زیندانە سیاسییەکان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: داوایان کردووە هەڵدانەوەی دوو گۆڕە بە کۆمەڵەکەی دیکە سەماوە دوابخرێت و بە رێوڕەسمێکی شایسته و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان و کۆنسوڵخانەکان و حکومەتی عێراق ئامادەبن بۆ ئەوەی بەچاوی خۆیان ببینن کە کورد توشی چی نەھامەتییەک بووەتەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەعسدا.
هه‌دار زوبێر گوتیشی: کاتی هەڵدانەوەی ئەو دوو گۆڕە بەکۆمەڵە دیار نییە ڕەنگە مانگێکی دیکە دەست بە هەڵدانەوەیان بکرێت، رووفاتی قوربانییانی گۆڕی یەکەمیش لە پزیشکی دادوەریی بەغدایە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکینەکانین بەتایبەت پشکینی (DNA)، پێشبینی دەکرێت بە ھەر سێ گۆڕەکە، رووفاتی نزیکەی (500) کەسی تێدابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.