Erbil 38°C ھەینی 29 ئایار 00:44

پۆلیس: که‌سێک به‌ مردویی له‌ ماڵه‌که‌یدا دۆزرایه‌وه‌

ته‌مه‌نی 62 ساڵه‌
کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌ ده‌ست مالپه‌ری كوردستانىتیڤى كه‌وتووه‌   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  ته‌رمی هاوڵاتی (ج.‌ص.) ته‌مه‌ن 62 ساڵ دانیشتوی شاری رانیه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین  راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری رانیه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو.

 پۆلیس ده‌شڵێت ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌ توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت هیچ پێكراویه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نییه‌.


له‌كۆتادا پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ هه‌واڵه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.