وه‌زاره‌تى كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کار بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی بچوکی گەنجان دەکات، کە بکرێت بە بڕگەیەک لە کارنامەی حکومەتی هەرێم.
راشیده‌گه‌یه‌نن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی قەررزی بچوک و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان و بەرپرسی نووسینگەکانی قەرزی بچووک لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیەکی چڕ کرا لە سەر دانانی بەرنامە و میکانیزمێکی نوێ بۆ دەست پێکردنەوەی قەرزی بچووک بۆ گەنجان کە سودی لێوەردەگرن بکرێت بە بڕگەیەک لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری لێ بدرێت بۆ بەگەر خستنەوەی ئەم سندوقە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.