له شارۆچكه‌ی خانه‌قین چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی .
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز، شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له گوندی شیركی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای عێراق و شه‌ڕو پێكدادان دروستبووه .
زیاتر ڕوونیشیان كرده‌وه كه له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون .
ئاماژه به‌وه‌شكرا دوای گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش پاشه‌كشه‌یان كردووه و هه‌ڵاتوون .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.