حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: عێراق بهم نزیكانه دووبارە دەروازەی سنووری وشکانیی لەگەڵ سعودییەدا دەکاتەوە .
کەعبی راشیگەیاند: ئێستا دەروازەی عەرعەر تاکە دهروازەی کراوەیە لە نێوان عێراق و سعوودیە کە ساڵانە لە وەرزی حەجکردندا حاجیانی ماڵی خوا لە عێراقەوە پێیدا دەچنە سعوودیە، بەڵام تاکو ئێستا چەند دەروازەیەکی وشکانی لەگەڵ سعوودیە لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق بەداخراوی ماونەتەوە.
کەعبی گوتیشی دهروازهی سنووری وشکانیی جەمیعە لەنێوان سعوودیە و عێراق کە دەکەوێتە پارێزگای موسەننا لە ئایندهیهكی نزیكدا دووبارە دەکرێتەوە .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.