مەسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانى ههرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) پەیامێكی ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.
مهسرور بارزانى رایدهگهێنێت ، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) مان بیست، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین، ئومێدەوارین خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
جەواد ساڵح نەورۆز، خەڵكی رواندزە و جگە لەوەی پێشمەرگە بوو، وەك نووسەر خاوەنی چەند كتێبێكی چاپكراوە و چەندین وتاریشی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوكردووەتەوە، ساڵی رابردوو كتێبێكی لەبارەی مێژوویی رواندز و وەستا رەجەب چاپ و بڵاوكردەوە و ئەمساڵیش سەرقاڵی چاپكردنی كتێبێكی دیكەی بوو بەناوی (سەربار لە بنبار گرانتر) حاكم جەواد رۆژی 26/8/2019 كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.