بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كه له 2 ڕوداوی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیش گیرا بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا كە بە تۆمەتباران بووە .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایدهگهێنێت تیمهكانى بنكەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەبناری گۆیژە هەڵیان كوتابووە سەر دوكانێك و پارەیان لێسەندبوو و سەرەڕای ئازاردانی خاوەن دوكانەكە چەند فیشەكێكیشیان بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە نابو و دواتر هەڵاتبوون .
پۆلیس دهشڵێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە بە فەرمانی داوەر سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا كە بە تۆمەتباران بووە .
پۆلیسی سلێمانى راشیدهگهیهنن ، لە ڕوداوێكی دیكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە دەستگیركرا كە فیشەكی نابوو بە كوڕەكەیەوەو برینداری كردبوو .
لهبهشێكى دیكهى رایگهیاندراوهكهدا هاتووه كه هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە بە بونی بریندارێك ، لەگەڕەكی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی ،دوای گەیشتنی مەفرەزەكان و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە دەركەوت كە تۆمەتبار (ن ، ح ، ر )لەدایكبووی 1966 فیشەكی ناوە بە كوڕەكەیەوەو برینداری كردووە .
دەستبەجێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 دەستگیركراو دەستیش گیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووەو لە ئێستاشدا بریندارەكە لە نەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت .
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت ، بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، هۆكاری ڕوداوەكە كێشەی خێزانی بووە .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.