سبه‌ى چوارشه‌ممه 28 ى 8 ى 2019 ، وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه شانده‌كه‌ى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراقه كه‌سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
بریاره سبه‌ى چوارشه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تى عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و هەوڵەکان و گفتوگۆکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وکاری لیژنە هاوبەشەکان تاوتوێ بکەن
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاكی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دووپات کردۆتەوە لە سەر بنەمای دەستووری عێراق و بە دیالۆگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.