ئەندازیار ئەبوبەکر تەیب، لێپرسراوى بەشى پڕۆژەکان له سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى ئهمرۆ سێشهممه 27 ى 8 ى 2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جوڵانەوەى نەوەى نوێ بەدواى ئەو پڕۆژانەدا دەگەڕێن کە بودجەى بۆ تەرخانکراوە و کاتى کارکردن تێیدا دیاریکراوە، ئەوەش بۆ مەرامێکى سیاسییە بۆیە دەچن لەو شوێنانەدا دەست بە کارکردن دەکەن.
ئەندازیار ئەبوبەکر تەیب راشیگهیاند ئهو پارته ئەگەر دەیهوێت خزمەت بە شارى سلێمانى بکەن، دەتوانن سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بکەن، ئێمەش وەک شارەوانى سلێمانى بەپێى رێکارە یاساییەکان پڕۆژەیان رادەست دەکەین بۆ ئەوەى کارى تێدا بکەن.
راشیگهیاند ئەو کارەى نەوەى نوێ لەبەردەم باخى گشتى ئەنجامیداوە نایاساییە، چونکە هەڵکەندنى شۆستەو شەقام لەلایەن هاوڵاتى بێت یاخود کۆمپانیا دەبێت پێشوەختە رەزامەندى سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى لەسەر وەرگیرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.