Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 23:35

وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

به‌پێى نوسراوێك
کوردستان TV
100%


 به‌پێى نووسراوێك كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 27 ى 8 ى 2019 ،  وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ بریاریدا كه‌ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەمۆڵەتی بێ مووچە و كۆكراوە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان بە دەست هێناوە لە دەرەوەی وڵات، یەكسانكردنی بڕوانامەكانیان بۆ دەكرێت.

 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ،  هیچ جۆرە دەرماڵە و خەرجییەكیان بۆ ناكرێت لەو كاتەی سەرقاڵی خوێندن بوونە و دوای یەكسانكردنی بڕوانامەكانیان، سوودمەند دەبن لە سەرجەم مافە داراییەكانیان.

 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ،  ئەو نووسراوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە لە ساڵی 2018 دەستیان كردووە بە خوێندن و ئەوانەشی یەكسانكردنی بڕوانامەكەیان بكەوێتە دوای ئەو ڕێكەوتە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.