Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 23:42

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی دیالۆگی عێراق کرد

جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە
کوردستان TV
100%

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ساڵح موتلەك سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون له‌ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی بەرەی دیالۆگی عێراق. 

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو ڕێگەچارە سیاسییانە كە دەبنە هۆی پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی. 

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.