وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگەیاند: لە چوار ساڵی كاركردنیاندا، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەو شارە.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای دهۆك، جگە لە بەسەركردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارە، هاوكات لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانكۆی دهۆك، بەشداریی كرد لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی دوو بڕوانامەی ئایزۆ لەلایەن تاقیگەی بیناسازیی ئەو شارەوە.
دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم شوێنە جیاجیاكان و لە چوار ساڵی داهاتووشدا، هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی پارێزگای دهۆك و دانیشتوانەكەی.
گوتیشی: پارێزگای دهۆك یه‌كێكه له خۆشه‌ویسته‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ڵێن به خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك یه‌كه ئیدارییه‌كه‌ی و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌دات كه وه‌زاره‌ت پشتیوانتان ده‌بێت ئه‌وه‌ی له توانیادا بێت درێغی نه‌كات، خزمه‌ت به‌م شاره بكات له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
دانا عەبدولكەریم گوتیشی: پارێزگای دهۆك، هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه به توركیا و وڵاتانی ده‌ره‌وه كه به‌شێكی زۆری هاورده یان به‌شێكی گه‌شه‌كردنی وڵاتمان په‌یوه‌ندی به‌م سنووره‌وه هه‌یه، بۆیه له رووی خزمه‌تكردنه‌وه درێغی لێنه‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.