سێ كه‌س له خانه‌قین كوژراون و چوار كه‌سی تر برینداربوون، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا و به‌هۆی رووداوه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له نێویاندا ده‌ستڕێژی گولـله و ته‌قینه‌وه.
له حه‌وت رۆژدا له سنووری قه‌زای خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، چه‌ندین رووداوی ته‌قه‌كردن، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و هێرشی چه‌كداری تۆماركراون.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ری كه‌ركوك ناو، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە فەوجی دووی لیوای مغاویر به ماڵپه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، 26ی ئاب، دەستڕێژی گولـله لە خاڵێکی سەربازی سوپای عیراق کراوە لە گوندی شیرک لە باکووری ڕۆژئاوای خانەقین، به‌هۆیه‌وه دوو سەرباز کوژراون.
هه‌روه‌ها به به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، یه‌كشه‌ممه 25ی ئابیش له كه‌ناری رووباری ئه‌ڵوه‌ن، تەرمی ھاوڵاتییەک دۆزرایەوە كه ئاسەواری فیشەک بە جەستەیه‌وه بوو، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و ورده‌كاری زیاتر ئاشكرانه‌كراون.
هه‌مان شه‌و له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له قه‌زای خانه‌قین، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قییه‌وه.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان له رێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له نزیك پردی حه‌لوان له نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكردۆته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوقا و به‌هۆیه‌وه، سێ سه‌رباز برینداربوون.
له هه‌فته‌كانی رابردوودا، ده‌یان رووداو له هێرشی چه‌كداریی و بۆردومان و ته‌قینه‌وه له سنوری خانه‌قین روویاندا، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كان هات له پارێزگای دیاله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.