Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:33

زیاتر لە یەک تەن قاپی سەفەری گڕێنرایەوە بۆ ئێران

بەهۆی نەشیاوی بۆ بەکار هێنان
کوردستان TV
#7
100%


دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و کۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی کرا بۆ بارێک قاپ و سەرەقاپی سەفەری لە ئێرانەوە هاتبو، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، گەڕێنرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەكڵایەتی فەیس بووک، دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند" ڕۆژی سێ شەممە هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یەک بار هەڵگر بە بڕی یه‌ك تەن و 460 کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و کۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، چونکە ئەو جۆرە پلاستیکە بەهیچ شێوەیەك نابێت بۆ شتی خواردن بە کاربێت، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا قاپ و سەرەقاپی سەفەری گەڕێندراییەوە بۆ ووڵاتی ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.