Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 21:32

په‌روه‌رده‌: ئاستی هەندێک قوتابخانەی ئەهلی زۆر نزمە مۆڵەتەکەنیان هەڵدەوەشێنرێته‌وه‌

هه‌ندێك قوتابخانە دادەخرێن
کوردستان TV
100%


بورھان ئەرگۆشی ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە رایگه‌یاند ،  لێژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتیی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، پێداچوونەوە بە قوتابخانە و پەیمانگە و باخچەی ساوایانە ئەھلییەکان دەکات.


بورھان ئەرگۆشی ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە راشیده‌گه‌ێنێت ، ئاستی هەندێک قوتابخانەی ئەهلی زۆر زۆر نزمە، لێژنەکە بڕیاری داخستنیان دەدات و مۆڵەتەکەیان هەڵدەوەشێنێتەوە.


بورھان ئەرگۆشی ده‌شڵێت ، چارەنووسی ئەو قوتابییانەی قوتابخانەکانیان دادەخرێت و  مافیان پارێزراو دەبێت و ھیچ مەترسییەك بۆ سەر پاشەڕۆژی ئەو قوتابیانە نابێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.