هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، هه‌شت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشیان له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركووك ده‌ستگیركرد كه به‌سیفه‌تی ئاواره خۆیان حه‌شاردابوو.
سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك له‌ڕوونكردنه‌وه‌یكیدا رایگه‌یاند، له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی نه‌زراوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر هه‌واڵدانی ئاواره‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
حه‌ربیه رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌شت ئه‌ندامی داعش كه پێشتر بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه و له‌نێو ئاواره‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه، ده‌ستگیركراون.
شایانی باسه‌له كه‌ركووك حه‌وت كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوخۆ بوونی هه‌یه كه له له‌یلانی 1 و 2 و 3 ، داقووق، یه‌حیاوه، نه‌زراوه و باوه له‌خۆده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.