فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا ،جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، راگه‌یاند، قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی "ئیراده‌ی نه‌سر" كۆتایی هات كه هێزه عێراقییه‌كان به ئامانجی پاكسازیكردنی بیابانه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار له تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامیاندا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس ده‌ستیانكردووه به قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی "ئیراده‌ی نه‌سر" به ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچه‌كانی باشووری رووباری فورات و دۆڵی حۆڕان رۆژئاوای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی داعش.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچه‌كانی باكووری هێڵی خێرا ناوچه‌كانی باشووری رووباری فورات و دۆڵی حۆڕان رۆژئاوای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی داعش و به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه ئه‌نجامدراوه.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا روونیكردووه‌ته‌وه كه له میانی قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی "ئیراده‌ی نه‌سر"دا، دوو تیرۆریست كوژران و شه‌شی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون و شه‌ش تونێل و 25 حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان خاپووركراون، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی پشكنیین و پاكسازیی كردن له ٤٢ هه‌زار و ٨٩٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌گه‌ڵ ١٦ گوندا ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.