وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌دات له پلانی تازه‌ی تیرۆریستانی داعش و رایده‌گه‌ینێت، داعش له‌رێگه‌ی جموجوڵی شاراوه‌وه، پلانی تازه‌ی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێنت ، شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كونسڵگه‌ری وڵاتی هه‌نگاریا و ئۆفیسی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، كه (میكلۆش سابۆ) جێگری سه‌ركونسڵی هه‌نگاریا له هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
راشیدهگهیهنن ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه، به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه ئــهركی (تۆماس كیش ڤاری ) به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سه‌ربازی له هه‌رێم كۆتایی هات و (ژۆڵت ڤارگا ) وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری نوێی ئۆفیسی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی له كونسڵگه‌ری هه‌نگاریا، ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی هه‌نگاریای له‌هه‌رێم كرد‌و به‌خێرهاتنی فه‌رمانده‌ی نوێی ئه‌و هێزه‌ی له هه‌رێم كرد.
شۆرش ئیسماعیل له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه ، ئێمه به‌شانازییه‌وه یادتان ده‌كه‌ینه‌وه، له مێژووی خۆماندا تۆماری ده‌كه‌ین، كه رۆژانێكی سه‌خت ئێوه هاوكارمان بوون و وه‌ك دۆستی هه‌میشه‌یی ئێمه ده‌مێننه‌وه.
راشیگه‌یاند: بوونی ئێوه‌و هاوپه‌یمانان له ئێستادا، جێی بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه، له كاتێكدا تیرۆریستانی داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و له‌رێگه‌ی جموجوڵی شاراوه‌وه، به‌رنامه‌یان داڕشتووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان و بەردەوامی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.