ئەمرۆ چوارشه‌ممه 28 ى 8 ى 2019 ، مقه‌ده‌م ئەکره‌م قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کار‌و چالاکییەکانی سەرجەم بەش‌و بنکەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبەرواری 2019/8/18 تا 2019/8/26 بەمشێوەیە ڕاگەیاند:
- پاش ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئافرەتێک بەدەمانچە خۆی کوشت، لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردو دەرکەوت کە کەسێکی نەزانراو نامەی بۆ موبایلی برای ئافرەتەکە ناردووەو بەخراپە باسیکردووەو ئەو نامانە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئافرەتەکە خۆی بکوژێت.
دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە توانرا ئەو کەسە بدۆزرێتەوەو بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٨ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکرێت. پاش وەرگرتنی وتەی تۆمەتبارو فەرمانی بەرێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری دووەم دەستگیربکرێت.
- مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە ماوەی ساڵێکە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوەو بەفێڵ بایی ٣٩ دەفتە دۆلار موبایلی بردووەو پارەکەی نەداوە بەخاوەنەکەی.
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
به‌شی پۆلیسی ناوشار (رۆژهه‌ڵات - رۆژئاوا)
-ده‌ستگیركردنی 60 تۆمه‌تبار به‌پێی ماددكانی (405/31، 406/31، 431، 432، 433، 430، 421، 477، 480، 456، 498، 489، 453، 21ی چه‌ك، 2ی موبایل، 22و 23ی هاتوچۆ، 388، 386).
-له‌چالاكییه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رادا كه سه‌ردانی یانه‌و كافتریا‌و شوێنه گشتییه‌كانیان كردبو، 3یانه‌و نادی مه‌یخواردنه‌وه داخران كه پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركراوه به‌سه‌ر 167 چه‌قۆو 95 بۆكس خه‌نجه‌رو 9 كه‌ته‌ر.
به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان:
-ده‌ستگیركردنی 25 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزینی ئوتومبیل، ماتۆرسكیل، پاره، موبایل، ئاڵتون، گیرفانبرین‌و دزیكردن له‌ماڵان.
- ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تبار به‌تاوانی بازرگانیكردن به‌گورچیله‌ی مرۆڤه‌وه.
به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن
-118 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵَاتیان تۆماركراوه له‌كاتی بونی كێشه جۆراوجۆره‌كان.
-3 كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركراون.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 7 ئوتومبیلی بێ سه‌ره‌تا.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 5 ده‌مانچه‌و یه‌ك كڵاشینكۆفی بێ مۆڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌ك ساچمه‌زه‌ن.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 3 ماتۆرسكیل.
هێزی تایبه‌تی باره‌گا
له‌كاتی دانانی بازگه كاتییه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گا له‌شه‌قامه گشتییه‌كانی شاری سلێمانیدا ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجامدراوه:
-103 په‌رده‌ی ره‌شمی جامی ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
-88 له‌زگه‌ی جام ره‌شی ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك ئوتومبیلی بێ سه‌ره‌تا.
- ده‌ستبه‌سه‌ر 31 چه‌قۆی جۆراوجۆردا گیراوه.
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك ده‌مانچه‌ی چوارده‌خۆرو 37 فیشه‌كی جۆراوجۆر
-ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێرێكی ئاشكراكردنی كامێرای پۆلیسی هاتوچۆداگیراوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.