Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 20:31

زانایان: سوکایەتی بەرامبەر ئیسلام قابیلی قبوڵ نیەو دەبێ دەزگا ئەمنیەکان رێکاری پێویست بگرنە بەر

له‌لایه‌ن 2 كه‌سه‌وه‌ له‌شه‌قامێدا سوكایه‌تى به‌تابلۆیه‌ك كرا كه‌زیكر و ناوی خودای له‌سه‌ربوو
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوویەوە، کە لە لایەن دوو کەس سوکایەتی بە تابلۆی دانراوی سەر شەقامەکان دەکرێ، کە زیکرو ناوی خوای لەسەرەو، دواتر دەیخەنە ژێر پێ و بە قسەو رەفتار سوکایەتی بە پیرۆزیەکان دەکەن، یەکێتی زانایان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەروە


دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە پڕە لە سوکایەتی کردن بە ناو و سیفاتی پیرۆزی خواو و قسە گوتن بە ئیسلام و پیرۆزیەکانی، کە نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو دیاریشە کە هیچ پاساو و بیانوێک هەڵناگرێ.


ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە وێڕای نیگەرانیمان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە کارانە دەکەین و پێمان وایە وێڕای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵگەو رەوشتی کوردەواری ئێمە ناگونجێ، لەهەمان کات پێچەوانەی هەموو رێساو بەها بەخلاقیەکانەو هەوڵی نەزۆک و تێکدەرانەن بۆ شێواندنی سیمای جوانی کۆمەڵگەو پێکەوەژیانی ئایینی و بریندارکردنی هەستی موسڵمانان و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتیە، کە بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نیەو پێویستە رێی لێ بگیرێت.


بۆیە لێرەوە داوا لە لایەنی پەیوەندارو دەزگا ئەمنیەکان و بەتایبەت پۆلیس و ئاسایش دەکەین، هەرچی زووە بەدواداچوون بکەن و رێکاری پێویست و پەیوەست بگرنە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارو سوکایەتیە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چونکە ئەو هەنگاوە پێچەوانەی یاساو شەریعەتی ئیسلامەو ناکرێ بە شتێکی عەفەوی و سادە سەیر بکرێت.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.