به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی نیترۆجین ،ئاسمانی پارێزگای به‌سره سوور هه‌ڵگه‌ڕا.
سادق عه‌تییه، پێشبینكهری كه‌شناسی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیویه‌تی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رزترین رێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی نیترۆجین (no2) له كوه‌یت و سعوودیه و رۆژهه‌ڵاتی به‌سره تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سووربوونی ئاسمانی به‌سره له‌كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا ئه‌مه بێت.
ده‌شڵێت: هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌ڵه‌یه‌كی ژه‌هراوی له ئاسیاوه به‌ره‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی هاتووه‌و پارێزگای بهسرهیشی گرتۆته‌وه.
عه‌تییه روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌م گازه ژه‌هراوییه یه‌كێك له‌م گازانه‌یه كه ژینگه ژه‌هراوی ده‌كات و ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌سته‌وه‌ری، ره‌نگه‌كه‌شی له‌زه‌ردی كاڵه‌وه به‌ره‌و سوور ده‌گۆڕێ، بوونی ئه‌م جۆره گازانه‌ش له پڕۆسه‌ی سووتانی ره‌ژوو، نه‌وت، گاز، دار، خۆڵ و خاشاك و بزوێنه‌ری ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه بهدیزل كارده‌كه‌ن ده‌رده‌چێت.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.