لهراگهیاندراوێكدا لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بڵاوی كردهوه كه بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٨/٨/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە نوێنەرانی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدابوو .
راشیدهگهیهنن ، لە کۆبوونەوەیەکدا نوێنەرانی زیندانیەسیاسیەکانی خۆپێشاندەر یاداشتێکیان ئاراستەی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیبدانیانی سیاسی کرد تێیدا کۆمەڵێک داواکاری هاتبوو، لەوانە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ هەموارکراو کە تایبەتە بە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەوڵبدرێت کەم و کورییەکانی چارەسەر بکرێت
لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دهششڵێت لە یاداشتەکەدا داوایان کردووە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی کوردستان هاوتای زیندانیانی سیاسی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت، و ماوەی دیاریکراوی منحەی ١٠ ساڵ لاببرێت چونکە پێیان وایە سەرپێچی برگەی ١ی ماددەی ١٣٢ ی دەستووری عێراقی فیدراڵە
لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە رایانگەیاند بە هەموو توانایەکەوە هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەدەن و هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە تا بتوانرێت بەباشترین شێوە خزمەتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەن، و بەڵێنیان پێدان بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان بکەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.