بڕینه‌وه‌ی دره‌ختێك خه‌ریكبوو ببێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی گه‌وره له نێوان دوو وڵات
له مانگی ئابی ساڵی 1976، چه‌ند سه‌ربازێكی كۆریای باكوور هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور له ناوچه‌ی داماڵدراو له چه‌ك كه هه‌ردوو كۆریا له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌هۆی بڕینی دره‌ختێكی سووره‌چنار.
له‌و رووداوه‌دا دوو ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی به ته‌ور و داس كوژراون.
دوای مشتومڕێكی سێ رۆژه ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه گه‌یشته كۆشكی سپی، هه‌ربۆیه ئه‌مریكییه‌كان بڕیاریاندا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی جه‌رگبڕیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، كه سه‌دان سه‌ربازیان ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ر و بۆمبوه‌شێن له جۆری B-52 و كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی كه كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له پێناو بڕینه‌وه‌ی دره‌ختێك.
ئه‌و ناوچه‌یه، شوێنێكه كه سه‌ربازانی هه‌ردوو به‌ره (كۆریای باشوور و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور) ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندی پێكه‌وه بكه‌ن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. قه‌دی دره‌ختی سووره‌چناره‌كان زۆر به‌رزبوو، مه‌ودای بینینی خاڵی پشكنینی هه‌ردوولای گرتبوو، بۆیه تیمێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور بڕیاریاندا قه‌دی دره‌خته‌كان ببڕن.
كۆریای باكوور رێگری كرد له یه‌كه‌م هه‌وڵ، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، كارێكی له‌مجۆره ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بكرێت. له هه‌وڵی دووه‌مدا بارانی به‌خوڕ نه‌یهێشت قه‌ده‌كان ببڕدرێنه‌وه.
نه‌قیب بۆنیڤاز كه به سه‌گه هاره‌كه ناسرابوو، بڕیاری دا، خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵی سێیه‌م بكات بۆ بڕینه‌وه‌ی قه‌دی دره‌خته‌كه ئه‌وه‌ش له 18ی ئابی ساڵی 1976 روویدا.
له‌و ئانوساته‌دا كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانی كۆریای باكوور داوایان له سه‌ربازانی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا كرد، كه وازبهێنن له بڕینه‌وه‌ی قه‌دی دره‌خته‌كه، به‌ڵام بۆنیڤاز گوێی به‌م داوایه نه‌دا و به‌رده‌وامبوو له كاره‌كه‌ی، هه‌ربۆیه سه‌ربازانی كۆریای باكوور هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور. هه‌ر به‌و ته‌ور و داسانه‌ی كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور سه‌رقاڵی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بوون لێیان سه‌ندن و نه‌قیب بۆنیڤاز و مولازم مارك برێتیان پێكوشت، ده‌ستبه‌جێ فیكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كه لێدرا و ته‌واوی هێزه‌كان كه‌وتنه باری ئاماده‌باشییه‌وه.
هه‌واڵه‌كه زۆر به خێرایی گه‌یشته واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، له‌مباره‌یه‌وه هێنری كسینجه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا داوای كرد هێرش بكرێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی كۆریای باكوور، به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه پلانێك بۆ بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كه له ره‌گه‌وه له رێگه‌ی نمایشكردنی هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی، پرۆسه‌كه له 21ی ئاب ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی 45 خوله‌كه‌ی خایاند.
دوای بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كه ناوچه‌كه له بارگرژییه‌كی سه‌ربازیی زۆر تونددا بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ره‌وشه‌كه ئاسایی بوویه‌وه.
خه‌ریكبوو به‌هۆی بڕینه‌وه‌ی دره‌ختێكه‌وه جه‌نگێكی گه‌وره رووبدات.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.