هەرچەندە ماوەی دوو ساڵە شەنگال لەدەستی تیرۆرستانی داعش دەرهێنراوەو ئازادكراوە، بەڵام بەهۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ملیشیاكانی حەشدی شەعبی ئه‌م ناوچه‌ی كه‌وته ده‌ست ملیشیا شیعه‌كان، رێگری له خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان له ئێستادا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش له‌شنگال هێزی هه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناگه‌رێته‌وه ناوچه‌كه ده‌ڵێن: هێشتا ژیانمان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆشتره.
له ئێستادا ئەو خەڵكەی ئەو قەزایە ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و چاوەرێی باشبوونی دۆخەكە دەكەن تا زامنی ئەوەی هەبێت ژیانێكی ئارام و شایستەیان بۆ دەستەبەربكرێت.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەڕێوبەرایەتیی کاروباری ئێزدییان بڵاوكراوه‌ته‌وه، 360 هەزار کەس لە شنگال ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و زۆربەشیان لە سه‌رووی 9 کەمپ له پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێ كراون ژیانی ئاواره‌یی به‌رێ ده‌كه‌ن.
بە پێی وته‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك شنگال، ئێستا داعش بە ئاشکرا لە شنگال نییە، بەڵام بە نهێنی جووڵە ده‌كات و شه‌وانه جموجوڵی هه‌یه و لە خۆڕێکخستنەوەدان چاوه‌ڕه‌وانی ده‌رفه‌تێكن هێرشێه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ئاواره‌كانی شنگاڵ كه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له كه‌مپه‌كان له نزیك پارێزگای دهۆك نیشته‌جێن ئاماده‌نین بگه‌رێنه‌وه شنگال، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌م بارودۆخه ده‌گه‌رێننه‌وه ده‌ڵێن په‌كه‌كه و میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و یه‌په‌گه ئه‌وانه هه‌موو هۆكارن كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناگارێته‌وه.
یه‌كێك ئاواره‌كان كه ئێستا له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێیه به ناوی جاسم شنگالی گوتی: له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌م شارۆچكه‌یه بوونی نییه و یه‌ك خانوو نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و ئاو نییه شه‌قامه‌كان وێران بووه كاره‌با نییه، حكوومه‌تی عێراق هاوكاری خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكات، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو ماڵی وێران بووه، پاره‌یی نییه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئێمه به چ بگه‌رێینه‌وه زێدی خۆمان ئه‌و هه‌موو چه‌كداره‌ی لێبێت ئه‌مه شاره یان سه‌ربازگه‌یه.
یه‌كێك له ئاواره‌كانی شنگال به ناوی نايف خه‌له‌ف گوتی: ئێمه زۆر زۆر سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به ڕاستی ئه‌وان بۆ ئێمه بوونه هێزێكی پۆڵاین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی ئێمه‌یاندا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، سەبارەت بەم پرسە بڕیاروایە لیژنەیەك لە په‌رلەمانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سه‌ردانی بەغدا بكات تاوەكو بتوانن بارودۆخی شەنگال ئارام بكەنەوەو هێزو هەژموونی هێزە چەكدارە جۆربەجۆرەكان لەو ناوچەیە نەهێڵن.
ئاوارەكانی شەنگال تاوەكو ئێستاش لەكامپی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان نیشتەجێن و ژیانێكی سەخت بەرێدەكەن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.