سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق بە رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان هەولێر- ئاکرێ گیانی لەدەستدا.
ئازاد دارتاش، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئابی 2019، شاندێکی نووسەرانی عێراق گەیشتە هەولێر بە مەبەستی بەشدایکردنی لە 27مین ساڵڤەگەری شەهیدبوونی نووسەر و پزیشك (د. نافع ئاکرەیی) کە بریار بوو سبەی پێنجشەممە 29ی ئابی 2019 لە لایەن یەکێتی نووسەرانی عێراق - کاروباری رۆشنبیری کوردی لە هۆڵی کونفرانسەکان لە ئاکرێ بەڕێوەبچێت، بەڵام لە کاتی چوونی شاندەکە بۆ ئاکرێ، رووبەرووی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق گیانی لە دەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.