ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی یاسین تاهر ئه‌لیاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر .
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كران .
پاشان دیدارێكی كورت له فڕۆكه‌خانه هه‌بوو و بڕیاریشه سبه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان به فه‌رمی ده‌ستپێبكه‌ن .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه سبه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ئاسایش و كارگێڕی و ڤیزا و نیشته‌جیبوون و ڕه‌گه‌زنامه و كارتی نیشتیمانییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.