ئەمه‌ریکا داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان چارەسەر بکەن.
جۆناسان کۆهن، نوێنەری ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لە بارەی عێراق، نیگەرانی وڵاتەکەی لە بوونی میلیشیاکان و دەستیوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق ده‌ربڕی و گوتی" ئەو هێزانە سەروەری عێراقیان خستووه‌تە ژێر هەڕەشەوە.
هاوکات، کۆهن داوای کرد، کە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، لەوانە كێشه‌كانى وزە و سەرچاوەکان.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به ره‌وشی عێراق كۆبووه‌وه و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند، لاوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتیشی" پێویسته له‌سه‌ر عێراق به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش بكات كه له سووریا‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته چه‌كدارانی داعش، دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێن و كێشه‌كانی عێراق به شه‌و و رۆژێك كۆتاییان نایه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.