به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌به‌جه، ڕێنماییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران له‌باره‌ی گۆڕینی گێڕ له‌ڕێگا لێژه‌كاندا بۆحاڵه‌تی N بڵاو كرده‌وه.
له ڕێنماییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌به‌جه‌دا باس له‌وه كراوه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كاتی ڕۆیشتن گێڕ بكرێته‌بۆحاڵه‌تی N به مه‌به‌ستی سارد بوونه‌وه یان كه‌م سه‌رفكردنی به‌نزین، هۆكاره‌كانیشی خستووه‌ته ڕوو، كه بریتین له:
1- ته‌مه‌نی گێڕ كورت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گێڕێك به 15 ساڵ مه‌زنده بكه‌ین، ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م كاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه ڕه‌نگه ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌یان 8 بۆ 10 ساڵ بێت.
2- هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كان كاتێك گێڕ ده‌كه‌یت به N، زه‌ختی ئۆیل په‌مپ كه‌م ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش ڕۆن ناگاته به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی مه‌كینه بۆ چه‌وركردن.
3- كاتێك له خێرایی زیاتر له سه‌رووی 20كم له لێژییه‌كدا ده‌ڕۆیت و گێڕ ده‌كه‌یت به N و دوای ماوه‌یك ده‌یكه‌یته‌وه به D، خۆ پێكدادانی گێڕ دروست ده‌بێت، به‌مه‌ش گێڕ داده‌خورێت و ته‌مه‌نی كورت ده‌بێته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كان، له كاتی ڕۆیشتن گێڕ ده‌كه‌یت به N ڕاسته‌وخۆ سكلێته‌ری به‌نزین نامێنێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل، به مه‌به‌ستی ساردبوونه‌وه و به‌نزین كه‌م سه‌رفكردن، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گێڕ بكرێته N.
سه‌رچاوه/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌به‌جه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.