Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:41

له‌هێرشێکی داعش پێنج چه‌کداری حه‌شدی عه‌شائیری کوژران و بریندار بوون

داوای ره‌وانه‌كردنی هێزی ئه‌منی زیاتر ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ عیماد مه‌هدی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی خه‌یراتی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی گه‌رمه‌ كوژران و بریندار بوونی پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش راگه‌یاندو داواشی له‌به‌رپرسانی قه‌زای گه‌رمه‌ كرد هێزی ئه‌منی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌دێیه‌كه‌یان بكرێت.

به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی خه‌یرات له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ نیوز گوتی: دوێنی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربه‌حه‌شدی عه‌شائیری له‌ناوچه‌ی زابتییه‌ له‌ شاره‌دێی خه‌یراتی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی گه‌رمه‌ به‌دووری 53 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژهه‌ڵاتی رومادی .

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌هێرشه‌كه‌دا چوار چه‌كداری حه‌شد كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.