Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:28

ماچێک له‌گۆڵێکی ئۆفسایددا

ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ به‌هه‌بوونی ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یاریزانێكی به‌رازیلی به‌ناوی ئه‌ندرسۆن ،له‌میانه‌ی یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ تیپی سلاڤیا له‌ پاڵه‌وانییه‌تی خولی بولگاری بۆ تۆپی پێ، تووشی حاڵه‌تێكی شه‌رمه‌زارانه‌ بوویه‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌خوله‌كه‌ی 77 یارییه‌كه‌ روویدا، ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندرسۆن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواتر به‌ره‌و په‌یژه‌كان رایكردو بۆ به‌شداریكردن له‌وخۆشییه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ماچكرد.

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندرسن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو یاریگا ، ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ به‌هه‌بوونی ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

پاشانیش دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگای ته‌له‌فزیۆنیي دیمه‌نه‌كه‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ گۆڵه‌كه‌ دروسته‌و ئۆفساید نه‌بووه‌

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.