ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چه‌ند كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل، ناوماڵ و بیناسازی له شاری هه‌ولێر ئاگریان گرت و به هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خاوه‌ن كۆگاكان كه‌وت .
كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل له نزیك فامیلی مۆڵی شاری هه‌ولێر ئاگری گرت و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و چه‌ند كۆگایه‌كی دیكه‌شی گرته‌وه و سه‌رئه‌نجام تا كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ هه‌شت كۆگا سووتان.
عه‌مید شوان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر، گوتی: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتین به شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانمان له پێنج لایه‌وه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان و به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر كۆگاكان جه‌مه‌لۆنی تیادا به‌كارهاتووه، نه‌توانرا فڕۆكه‌ی به‌رگریی شارستانی به‌كاربهێنین، به‌ڵام سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌شدارن و له كۆنترۆڵكردن نزیكبووینه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانیشی نه‌بووه.
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و دواتر هۆكار و زیانه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
له‌و هه‌شت كۆگایه‌ی زیانییان به‌ركه‌وتووه، چوار كۆگا كه‌لوپه‌لی كۆمپانیای كۆمپانیای هۆم ئیستانبۆڵی تیادایه و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای هۆم ئیستانبۆڵ، دلێر سلێمان بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی: چوار كۆگامان سووتاوه كه به به‌های دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌بێت و هیچ كه‌لوپه‌لێك له‌م كۆگایانه به ساغی ده‌رنه‌چووه و سه‌رجه‌مییان سووتاون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.