Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 18:18

مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەکیمانه‌ گەشە بە ئابووری هەرێمی کوردستان بدەین

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ ساروج کۆمار جاھ،  بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد. 

بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی خۆشحاڵی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە کارنامە و هێلە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەتیان خوێندووەتەوە و بە کارنامەیەکی نایابی دەزانن. 

بۆیە بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە کارنامەکە دەکات و خۆشحاڵیشە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی. 

لەم رووەوە بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتی وێڕای ناساندنی نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق رەمزی نیعمان،  ئاماژەی بەوە کرد كه‌ پسپۆڕانی بانکی نێودەوڵەتی ئامادەن بێن بۆ هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی حکومەت بە تایبەتی لە بواری چاکسازی داراییدا . 

لای خۆیه‌وه‌ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی بانکی نێودەوڵەتی کرد و گووتی: "خوشحاڵین بە پشتیوانیی دەزگایەکی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی لە کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بە هەوڵ و تواناکانمان و پشتگیریی دۆستانمان گەشە بە ئابووری هەرێمی کوردستان بدەین و هەمەچەشنی بکەین بە جۆرێک کە تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت بەتایبەتی گرنگی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت و زەمینەیەکی باشتریش بۆ وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی دروست ببێت تا حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات بە بێ جیاوازی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.