به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌میداری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و یه‌كێتییه و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت "له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌دیبان و نووسه‌ران و یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كاك ئیبراهیم خه‌یات
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر، كاك (ئیبراهیم خه‌یات)، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراقـم پێ گه‌یشت.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌دیبان و نووسه‌ران و یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراق و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه گیانی كاك ئیبراهیم بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و دڵنه‌وایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
٢٩ـی٨ـی٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.