نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق یۆنامی رۆڵ و هه‌نگاوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری به‌رز نرخاند .
ئه‌مڕۆ له دیدارێكی نێوان مه‌حمود محه‌مه‌د گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و (مانوج ماسیۆ) لێپرسراوی کاروباری سیاسیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق یۆنامی و (فرانک لێڤیلتۆ) راوێژکاری سیاسی و بەرپرسی بەشی سیاسی ئۆفیسی ھەولێری یۆنامی، شانده‌كه خۆشحاڵی و پیرۆزبایی یۆنامی و خاتوو (جێنین ھێنیس پلاسخارت) نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە عێراق بە پارتی گەیاند بە بۆنەی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم .
ھاوکات ھەنگاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان وەکو لایەنی پێکھێنەری کابینەی حکوومەت لە بەشداریپێکردنی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان لە حکوومەتدا و لە پێناو سەقامگیری ھەرێم بەرزنرخاند .
ھەروەھا بە گرنگییەوە باسیان لە کارنامەی چوار ساڵی داھاتووی حکوومەت کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ خواست.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی رەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و عێراق بەگشی کرا و ئەگەر و پێشھات و گۆڕانکاری و کارتێکەرەکان خرانە بەرباس، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق .
له‌و باره‌یه‌وه (مەحموود محەممەد) ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردنی رەوشی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان و یەکلاکردنەوەی کێشە و ئاریشەکانی دیکەی نێوان كوردستان و بەغدا بەپێی دەستوور و دیالۆگ و لێکتێگەشتن كرد كه چاره‌سه‌ركردنیان تاکە رێگەی سەقامگیری و ئارامی تەواوی عێراقە.
هاوكات هه‌ردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و ھێزە سیاسییەکان و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان كرده‌وه له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆڵی یونامی بەگرینگ زاندرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.