به پێی هه‌واڵێكی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لاوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی "شوعه‌یب ئه‌حمه‌دی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی كوزه‌له‌ی ئه‌و شاره به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه له ڕێگای خواردنی حه‌بی برینج كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه
ڕێكخراوه‌كه ئاشكراشی كردووه كه ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی 8ی 2019 كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی خه‌ڵكی گوندی خاپووره‌دێی سه‌قز به ناوی “شادی ئیسلامی” به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه و له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی 24ی 8ی 2019 لاوێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان كه خه‌ڵكی گوندی بازرگانی پیرانشاره به ناوی “مه‌تین كانی زه‌ردی” به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.