زۆرن ئه‌و چیرۆكه ناخ ھه‌ژێنانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌بیسترێن، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به‌رگوێ ده‌كه‌ون له پێناو خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕه ھه‌رزه‌كاره‌كانن، كه ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی عه‌شقه‌وه ژیانی ھاوسه‌رگیری پێكبھێنن، ته‌نانه‌ت به‌ر له گه‌یشتنیان ڕووبه‌ڕووی ده‌یان ئازاری جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه، كه جاری واش ھه‌یه به‌ھۆی داب و نه‌ریت و ھه‌زم نه‌كردنی خۆشه‌ویستی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، چیرۆكی عه‌شق به دابڕان یان به مه‌رگ كۆتایی دێت.
خۆشه‌ویستیه‌كی بێ وێنه
ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا توانیوویمانه زانیاری له‌سه‌ر كۆبكه‌ینه‌وه، چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕه په‌رستارێك و كچه قوتابیه‌كه، كه ته‌مه‌نی ئه‌و خۆشه‌ویستیه زۆر كورت بووه و دواجار به لێكترازان و جیابوونه‌وه كۆتایی ھاتووه.
(ك) ئه‌و كوڕه گه‌نجه په‌رستاره‌یه، كه ده‌یان خه‌ونی ھه‌بوو بۆ گه‌یشتن به عه‌شقه‌كه‌ی و ژیانێكی ساده‌ی له‌گه‌ڵ پێكبھێنێت، به‌ڵام ئه‌و عه‌شقه ھێنده‌ی نه‌برد به‌ھۆی ھه‌زم نه‌كردنی خانه‌واده‌ی كچه‌كه‌وه كۆتایی پێھات، ته‌نانه‌ت ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ش له ترسی ھه‌ڕه‌شه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌وه، بار و بارگه‌ی تێكنا و تا ئه‌مڕۆش بێ سه‌ر و سۆراغه.
خه‌ونی گه‌وره
به‌ر له دابڕانی ئه‌و دوو عه‌شقه، ده‌یان ڕۆژ ژوانیان به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه بۆ دواڕۆژی خۆیان دابڕێژن و ببن به نموونه‌یه‌كی له عه‌شقێكی پاك و له‌سه‌ر بنا‌ما‌ی ئه‌و عه‌شقه‌شدا پڕۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ڕۆژگار بێ ڕه‌حمانه له‌یه‌كتری كردن و بێ ناو و ناونیشان مانه‌وه، ته‌نانه‌ت تا ھه‌نووكه‌ش كوڕه ھیچ شتێك ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نازانێت و به‌بێده‌نگیش ڕێگه‌ی مه‌رگی بۆ خۆی ھه‌ڵبژارد كه ئه‌ویش ھه‌نده‌ران بوو.
دڵڕه‌قی تا سه‌ر ئێسقان!
خانه‌واده‌ی كچه‌كه ھێنده تێنووی خوێنی ئه‌و كوڕه‌ن، ئاماده‌نین به ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كوڕه‌كه‌دا گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه، كه ھه‌ڵگرتنه‌وه شه‌ڕه‌ف ته‌نیا به ڕێگه‌ی خوێنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه چه‌ند جارێك بێڕه‌حمانه ھه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی كوڕه‌كه و داوای دۆزینه‌وه‌ی له باوكی ده‌كه‌ن و ھیچ كاتیش ئاماده‌نین له قسه‌كانی خۆیان پاشه‌كشه بكه‌ن، یاخوود واز له ڕۆحی ئه‌و كوڕه بێنن كه ته‌نیا گوناحی ئه‌وه‌بووه كچه‌كه‌یانی خۆشویستووه و ھیچ كات نیازی وانه‌بووه یاری به قه‌ده‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام دڵڕه‌قی تا سه‌ر ئێسقانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌یه‌كتری دابڕاندن، له كاتێكدا كه ئه‌و ڕووداوه چوار ساڵی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام ئه‌وان ھه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌ریان تێپه‌ڕێ و ده‌بێت حه‌قی كچه‌یان پێبده‌نه‌وه، كه ئه‌ویش به پاره ناكرێت، به‌ڵكو تێنووی خوێنی (ك)..
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.