Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 00:58

چین پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دەکات

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش
کوردستان TV
#7
100%


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی جێگیری نوێنەری هەمیشەیی چینی بۆ باڵیوزی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێز وو هایتاو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی رەوشی عیراق هاتووه‌، چین پێشوازی لە بەرەوپێش چوونی پەیوەندییەکانی نێوان عیراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەکات.

چین پێشوازی لە بەرەوپێش چوونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراقی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەو هیوایەی کە بگەنە رێكکەوتنێك دەربارەی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

هەروەها پێشوازی لە رۆڵی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەو یارمەتییەی کە بۆ عیراقی پێش کەش کرد.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەمێنێ کە پشتگیری و ئاسانکاری و بەرێوەچوونی بەرژەوەندی تەواو و پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بپارێزن، ئەوەش لەگەڵ رێرەوی بەرژەوەندی سەرەکی پێداویستییەکانی بەرەو پێشبردنی هەموو گەلی عیراقە، هەروەها گرنگیەکی ئەرێنی هەیە بۆ ئاشتی و هێمنی هەردوولا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.