Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 00:58

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 10 هەزار دینار رسووماتی هاتنە ناو هەرێم هەڵدەگیرێت

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە 9/1 /2019 ەوە( 10 هەزار دیناری عێراق)ی رسووماتی هاتنە ناو هەرێمی کوردستان هەڵدەگیرێت .

ئەمرۆ پێنجشەممە 2019/8/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.

وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر دروستبوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەشی بەوە کرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و هەر کێشەیەکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان .

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە کێشەی ئیقامە و وەرگرتنی بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی وەردەگیرێت .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی ئیقامە ناوزەدکراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە (دڵنیایی ئاسایش) .

هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی ( دڵنیایی ئاسایش ) دابین بکات و لە 1/ 9 ەوە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرنەگیرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.